پیرۆزبای ساڵیادی دامەزراندنی ڕێخراوی حەڤدەی شوبات لە هەموو هاوڕێی و ئەندامانی دڵسۆز دەکەم هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم
پەیامێک بۆ ساڵیادی حەڤدەی شوبات
حەڤدەی شوبات وەچەرخانێک بوو تیایدا هاونیشتیمانیان دژی ستەم و نادادی چەندەها ساڵەی حوکمەتی کوردی وەستانەوە حەڤدەی شوبات شکاندنی ترس و بێدەنگی خەڵک بوو لەبەرامبەر ساڵانێکی زۆری هه ردوو دەستەڵاتی پارتی و یەکێتی هاوارێکی توڕەی جەماوەر بوو لەبەرامبەر ناحەدالەتی و تاڵانچیەتی پارتی و یەکێتی.ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕقی خەڵکی کوردستان لەبەرامبەر ئەو دەستەڵاتە ئەستور تردەکرد لەدەرفەتێک دەگەڕان تا ڕقی پیرۆزیان بەسەر ئەو دەستەڵاتەو مافیاگەری و دز و داوێین پیسە دا ببەزێنن. حەڤدەی شوبات ئاسۆیەکی نوێی هێنا ناو خۆپیشاندانەکان داوای گۆڕینی دەستەڵاتیان دەکرد بەڵام هه ردوو بنەماڵەی مافیان بەزەبری هێزی عەسکەری کۆتایان بەم شۆڕشە هێنا بۆ هۆی شەهیدو بریندابوونی چەند کەسێک . سەری ڕێز و نەوازش بۆ گڵکۆی شەهیدان دادەنوێینم .سەرشۆڕی بۆ دەستەڵاتی خۆسەپێنی پارتی و یەکێتی.
نیوکاسڵ/ئینگلتەرا