پێشه‌كى
سۆشیال دیمو‌كراتى فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه له‌ناو سۆسیالیزمدا كه پشتیوانی له دیموكراتی سیاسی و ئابووری ده‌كات.
وه‌ك سیسته‌مێكی سیاسی له لایه‌ن ئه‌كادیمییه‌كانه‌وه به‌وه وه‌سف كراوه كه داوای ده‌ستێوه‌ردانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشبردن و چه‌سپاندنى دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی حوكمڕانى لیبڕاڵی دیموكراتیكی و ئابوورییه‌كی تێكه‌ڵاو به ئاڕاسته‌ی سه‌رمایه‌داریی. ئه‌و پرۆتۆكۆڵ و نۆرمانه‌ی كه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مه به‌كارده‌هێنرێن بریتین له پابه‌ندبوون به دیمو‌كراتى نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریكردن،و گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنی دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی داهات، وڕێكخستنی ئابووری له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ، بڕگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌هۆی درێژخایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی پارته سۆشیال دیموكراته‌كان له سه‌رده‌می كۆده‌نگی دوای جه‌نگ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له باكوور و ڕۆژئاوای ئه‌وروپادا، سۆشیال دیمو‌كراتى له كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا په‌یوه‌ست بوه به خواست و ویستى كینیزیزم((جۆن مایه‌ر كینزى بیرمه‌ندى ئابورى سه‌ده‌ى بیست)) و مۆدێلی سكاندیناڤی و سۆشیال لیبرالیزم و ده‌وڵه‌ته خۆشگوزه‌رانییه‌كانی ناو بازنه‌ی سیاسییه‌وه. وه‌ك باوترین فۆڕمی سۆسیالیزمی ڕۆژئاوایی یان مۆدێرن و هه‌روه‌ها باڵی ڕیفۆرمخوازانه‌ی سۆسیالیزمی دیمو‌كراتى وه‌سف كراوه. له كاتێكدا سۆسیالیزم ئامانجێكی درێژخایه‌نه، سۆشیال دیمو‌كراتى هه‌وڵده‌دات كه سیمایه‌كى مرۆڤایه‌تى بداته سه‌رمایه‌داری و زه‌مینه‌سازی بۆ دروست بكات كه ببێته هۆی ده‌سكه‌وتنى دیمو‌كراتى و یه‌كسانی و هاوكارى گه‌وره‌تر. سۆشیال دیمو‌كراتى به‌وه جیاده‌كرێته‌وه وتایبه‌تمه‌نده به پابه‌ندبوون به‌و سیاسه‌تانه‌ی كه ئامانجیان كه‌مكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانی و نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه‌ی گروپه بێبه‌شه‌كان و بنبڕكردنی هه‌ژارییه، هه‌روه‌ها پشتگیریكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه گشتگیره‌كان كه ده‌كرێت له سه‌ر ئاستى جیهان وه‌ده‌ستبهێنرێن وه‌ك چاودێری به‌ساڵاچووان، چاودێری منداڵ، په‌روه‌رده، چاودێری ته‌ندروستی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كرێكاران. زۆرجار په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه كرێكاری و سه‌ندیكا كرێكارییه‌كاندا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك پشتیوانى له مافی گفتوگۆ ده‌سته‌جه‌معیه‌كان بۆ كرێكاران و ڕێوشوێنی فراوانكردنى پڕۆسه‌ى دروستكردنى بڕیاردان له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت بۆ ناو كایه‌ی ئابووری ده‌كات له شێوه‌ی ڕاپۆرتكردنی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه.
تێڕوانینێكی گشتی
پێناسه
سۆشیال دیمو‌كراتى له ئینسایكلۆپیدیای به‌ریتانیدا به‌م شێوه‌یه پێناسه كراوه: " ڕێوشوێنه دیاریكراوه حكومیه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات (نه‌ك خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌ت له ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان) له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی". زۆرجاران تێكه‌ڵییه‌ك دروست ده‌بێت له نێوان زاراوه‌ى سۆشیال دیمو‌كراتى و سۆسیالیست دیموكراتیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،زۆرجاران له ئێستادا به‌شێوه‌ى نوێ پێناسه‌ى سۆشیال دیمو‌كراتى ده‌كرێت به‌وه‌ى كه بریتیه له زیادكردن و فراوانكردنى سیاسه‌ته خۆشگوزه‌رانیه‌كان یان خزمه‌تگوزارییه حكومیه‌كان،ده‌كرێت وه‌ك هاوتا له‌گه‌ڵ نموونه‌ى باكورى ئه‌وروپادا به‌كاربێت. ئامانجی كۆتایی و درێژخایه‌نی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیال دیمو‌كراتى،ده‌رده‌كه‌وێت له گه‌یشتن به سۆسیالیزمدا له ڕێگه‌ی ئامڕازه دیموكراتیه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو و له‌سه‌رخۆ. پێناسه‌ی ئه‌م زاراوه‌یه به تێپه‌ڕبوونی كات گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاوی به‌سه‌ردا هاتووه، چونكه تێكچڕژان و به‌یه‌كداچوونى زیاتری له‌گه‌ڵ سۆسیالیزمدا هه‌بووه. ئه‌م چه‌مكه له ژێر كاریگه‌ری هه‌ردوو سۆسیالیزمی ڕیفۆرمخوازی فێردیناند لاسال و سۆسیالیزمی شۆڕشگێڕى نێونه‌ته‌وه‌یى پرۆلیتاری كارل ماركس و فریدریش ئه‌نگڵسدا هه‌بووه، سۆشیال دیمو‌كراتى وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی ئایدیۆلۆژی نێوده‌وڵه‌تى، به درێژایی مێژووی خۆی به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕیوه. له‌كاتێكدا سۆشیال دیمو‌كراتى له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه وه‌ك “ماركسیزمی ڕێكخراو” ده‌ستی پێكرد، تا سه‌ده‌ی بیسته‌م، بوو به بزووتنه‌وه‌یه‌كی “ڕیفۆرمخوازی ڕێكخراو”. له به‌كارهێنانی هاوچه‌رخ و سه‌رده‌میدا سۆشیال دیمو‌كراتى وه‌ك سیسته‌مێكی سیاسی ئاماژه‌یه بۆ دۆخی پاڵپشتیكردنی ئابوری تێكه‌ڵ و ڕێوشوێنی چاكسازی به ئامانجی سوودگه‌یاندن به چینی كرێكار له چوارچێوه‌ی سه‌رمایه‌داریدا.
ده‌ستوه‌ردان له سۆشیال دیمو‌كراتى
له زانستی سیاسی‌دا زۆرجار سۆسیالیست دیمو‌كراتى وه‌ك هاوواتای سۆشیال دیمو‌كراتى سه‌یر ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆژنامه‌گه‌ری جیاوازی له نێوان ئه‌و دوو چه‌مكه‌دا ده‌كات. به‌پێى ئه‌و پێناسه‌یه‌ى سۆسیالیست دیمو‌كراتى، ئایدۆلۆژیای سۆشیال دیمو‌كراتى هه‌وڵده‌دات له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه لیبراڵ دیموكراته‌كانه‌وه ئابوورییه‌كی سۆسیالیستی جێگره‌وه بنیات بنێت. له قۆناغی دوای جه‌نگه‌وه، سۆشیال دیمو‌كراتى وه‌ك سیسته‌مێكی سیاسی پێناسه كراوه كه داوای چاكسازیی سه‌رمایه‌داری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نموونه و به‌هاكانى ئه‌خلاقی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیدا بگونجێت. له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا سۆشیال دیمو‌كراتى جگه له ئه‌نارشیزم، جۆره‌ها ڕه‌وتی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕانه و ناشۆڕشگێڕانه‌ی له‌خۆگرتبوو. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سۆشیال دیمو‌كراتى مه‌یلی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه له ڕێگه‌ی پێكهاته سیاسییه هه‌بووه‌كانه‌وه پاڵپشتی له گه‌شه‌سه‌ندنی سۆسیالیزم بكات، هه‌روه‌ها دژایه‌تیكردنی ئامڕازه شۆڕشگێڕییه‌كان بۆ گه‌یشتن به سۆسیالیزم له به‌رژه‌وه‌ندی ڕیفۆرمخوازیدا. له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا سۆشیال دیمو‌كراتى سۆسیالیسته‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كۆكرده‌وه به‌هۆی وه‌فاداری ئایدیۆلۆژییان بۆ ماركس یان لاسال، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ فۆرمه‌كانی جۆراوجۆری سۆسیالیزمی یۆتۆپیایی ده‌كرد.
كتێبى سۆسیالیزمی فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی له سه‌رده‌می مۆدێرن له نووسینی ڕیچارد تی ئێلی، كه له ساڵی ١٨٨٣دا بڵاوكرایه‌وه، یه‌كێك بوو له یه‌كه‌م به‌رهه‌مه زانستییه‌كان له‌سه‌ر سۆسیالیزمی ئه‌وروپی كه ئامانج لێى جه‌ماوه‌رى ئه‌مریكی بوو، ئیلی سۆشیال دیموكراته‌كانی به ((باڵێكی توندڕه‌وی سۆسیالیسته‌كان)) وه‌سف كرد كه ((مه‌یلیان هه‌بووه جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كسانی چێژوه‌رگرتن بكه‌نه‌وه، به‌بێ گوێدانه به‌های كاری تاك، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ناویان لێبنرێت كۆمۆنیست)). له سه‌رده‌می نوێ‌دا چه‌ندین پارت خۆیان به سۆشیال دیموكرات وه‌سف كردووه، له‌وانه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی كرێكارانی ئه‌ڵمانی، پارتی كرێكارانی سۆشیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا كه پێكه‌وه یه‌كیان گرت بۆ پێكهێنانی پارتی سۆشیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا، یه‌كێتی سۆشیال دیموكراتی به‌ریتانیا، پارتی كرێكارانی سۆسیالیست دیموكراتی ڕووسیا.
سۆشیال دیمو‌كراتى به‌رده‌وام بوو له سه‌ر ده‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردن تا به‌رپابوونى شۆڕشی به‌لشه‌فییه‌كان له ئۆكتۆبه‌ری ١٩١٧، له سه‌رده‌مێكدا كه كۆمۆنیزم به‌ناوبانگ بوو و لایه‌نگرى زۆرى هه‌بوو له نێو ئه‌و ڕێكخراو و تاكانه‌ی كه ڕێبازى((میتۆدی)) شۆڕشگێڕانه‌یان بۆ گه‌یشتن به سۆسیالیزم په‌سه‌ندكردبوو،به‌گوێره‌ی :
((سۆسیالیست دیموكراته‌كان)) دوو تایبه‌تمه‌ندی جیاوازیان هه‌یه: زۆرینه‌ی ڕه‌هایان كرێكارن، و وا پێشبینیش ده‌كه‌ن كه توانای ڕووخاندنی دامه‌زراوه هه‌بوه‌كانیان هه‌یه به به‌كارهێنانى هێز و زه‌بروزه‌نگ و زۆر، و له‌ڕێگاى هه‌ڵایسانى شۆڕشه‌كانه‌وه، و دواتر پیاده‌كردنى شێوازى((مۆدێلی)) ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی بكه‌ن. ناتوانرێت بوترێت كه هه‌موویان شۆڕشگێڕن، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌بێ هیچ گومانێك شۆڕشگێڕن. داواكاری گشتی سۆسیالیست دیموكراته‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن: ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ته‌نها بۆ كرێكاران بوونی هه‌بێت؛ زه‌وی و سه‌رمایه ده‌بێت ببنه موڵكی ده‌سته‌جه‌معی و به‌رهه‌مهێنان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌ره‌وپێش بچێت.
له ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا، سۆشیال دیموكراته‌كان بوونه نیشانه و سیمایه‌كى نوێى هاوبه‌ش بۆ پارته سیاسیه سۆسیالیست دیموكراته‌كان، به‌پێى دۆناڵد بۆسكى:
ده‌سته‌واژه‌ی سۆشیال دیمو‌كراتى له‌نێو سۆسیالیست دیموكراته‌كاندا جێی مشتومڕه. زۆرێك له سۆشیال دیموكراته‌كان، سۆشیال دیمو‌كراتى وه‌ك هاوواتای سۆسیالیست دیمو‌كراتى به‌كارده‌هێنن، له كاتێكدا هه‌ندێكی تر به تایبه‌تی سۆسیالیست دیموكراته شۆڕشگێڕه‌كان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌كارناهێنن، سۆشیال دیمو‌كراتى وه‌ك چه‌مكێكی كه‌متر هه‌مه‌لایه‌نه له سۆسیالیزم ده‌بینن- وه‌ك ئایدۆلۆژیایه‌كی میانڕه‌وتر و پێشكه‌وتنخوازانه‌تر، كه هه‌وڵده‌دات چاكسازیی سه‌رمایه‌داری بكه‌ن. هه‌روه‌ها كۆمۆنیسته‌كان ده‌سته‌واژه‌ی سۆشیال دیمو‌كراتى به‌كارده‌هێنن بۆ وه‌سفكردنی شتێكی كه‌متر له سۆسیالیزمی ڕاسته‌قینه كه ته‌نها هه‌وڵی پاراستنی سه‌رمایه‌داری ده‌دا له ڕێگه‌ی چاكسازییه‌وه نه‌ك ڕووخاندنی حكومه‌ته‌كان و دامه‌زراندنی سۆسیالیزم. سۆسیالیست و كۆمۆنیسته شۆڕشگێڕه‌كان هه‌ندێك جار به تایبه‌ت له ڕابردوودا پارته‌كانیان به "سۆشیال دیموكرات" ناوبردووه. سۆسیالیزم به گوێره‌ی ((لایمان تاوه‌ر سارجێنت)) ئاماژه‌یه بۆ (( تیۆرییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان)) ، نه‌ك ئه‌و تیۆرییانه‌ی كه ئاڕاسته‌ی تاك ده‌كرێن. بۆیه هه‌ندێكجار ئه‌سته‌مه بزانین به‌ڕاستی ئه‌و ناوه سیاسییه مانای چییه.
بۆچوونه‌كانی ماركسیستی شۆڕشگێڕ ((ئێدوارد بێرنشتاین)) كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی سۆشیال دیمو‌كراتى دوای جه‌نگ وه‌ك سیسته‌مێكی سیاسی نوێ و لایه‌نی سێیه‌م و ڕیفۆرمخوازی كرێكاری هه‌بوو. ئه‌م پێناسه‌یه بۆ سۆشیال دیمو‌كراتى تیشك ده‌خاته سه‌ر زاراوه ئه‌خلاقیه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ی سۆسیالیزم كه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئه‌خلاقی و لیبڕاڵ بێت. بێرنشتاین سۆسیالیزم و سۆشیال دیمو‌كراتى به‌تایبه‌تی به "لیبرالیزمی ڕێكخراو" وه‌سف كرد و لیبرالیزمیش به‌م مانایه ده‌بێته پێشه‌نگ و پێشه‌كی سۆسیالیزم، كه دیدگای به‌رته‌سككه‌ره‌وه‌ی ئازادی بۆ ئازادی ده‌بێت كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، له‌كاتێكدا دیمو‌كراتى پێویستی به سۆشیال دیمو‌كراتى هه‌یه. بۆ سۆشیال دیموكراته‌كان كه خۆیان وه‌ك سۆسیالیست ده‌ناسێنن، سۆسیالیزم له ڕووی ئه‌خلاقی و ئه‌ده‌بیه‌وه به‌كارده‌هێنرێت بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی به‌هاكانی دیمو‌كراتى و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌جیاتى سیسته‌می ئابووری سۆسیالیستی به‌شێوه‌یه‌كى دیاریكراو.
به‌پێى ئه‌م پێناسه‌یه ئامانجی سۆشیال دیموكراتی پێشخستنی ئه‌م به‌هایانه‌یه له چوارچێوه‌ی ئابوورییه‌كی بازاڕی سه‌رمایه‌داریدا و چیتر پشتیوانیه‌كانى ئاماژه‌یه‌ك نیه بۆ ئابورییه‌كى تێكه‌ڵاو وپێكه‌وه ژیانی موڵكایه‌تی تایبه‌ت و گشتی، یان له‌نێوان پلاندانانی ئابووری و میكانیزمی بازاڕ، به‌ڵكو ئاماژه‌یه بۆ بازاڕێكی ئازاد له‌گه‌ڵ ڕێكخستنێك به‌پێى یاسا وڕێساكانى ده‌وڵه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌ت له ئابووریدا.هه‌ندێك كه‌س سۆشیال دیموكراتیه‌كان وه‌ك به‌سه‌رداچوونه‌وه‌یه‌كى ماركسى ئه‌رسۆده‌كسى ده‌بینن، له‌كاتێكدا هه‌ندێك كه‌سى تر ئه‌و لێكچوون و نزیكیه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و وه‌سفى ده‌كه‌ن به كارێكى چه‌واشه‌كارانه بۆ سۆشیال دیمو‌كراتى مۆدێرن. هه‌ندێك كه‌سى تر جیاوازی ده‌كه‌ن له نێوان سۆشیال دیمو‌كراتى ئایدیۆلۆژی وه‌ك به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی به‌رفراوانی سۆسیالیستی و له‌نێوان سۆشیال دیمو‌كراتى وه‌ك سیسته‌مێكی سیاسی.
یه‌كه‌میان پێی ده‌وترێت سۆشیال دیمو‌كراتى كلاسیكی یان سۆسیالیزمی كلاسیك و پێچه‌وانه و دژه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سۆسیالیزمی كێبڕكێكار، سۆسیالیزمی لیبراڵ، سۆشیال دیمو‌كراتى نوێ، و سۆشیال دیمو‌كراتى نوێكراوه، زۆرجار چه‌مكی سۆشیال دیمو‌كراتى له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كانی ئابووریی به‌ڕێوه‌بردن، سۆسیالیزمی تاكڕه‌و، حكومه‌تی گه‌وره، ده‌وڵه‌ته ماركسیست-لینینیسته‌كان، پلاندانانی ئابووری سۆڤیه‌ت، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له ئابووری، و سۆسیالیزمی ده‌وڵه‌تدا تێكه‌ڵ ده‌كرێت.
شوێنكه‌وتوانی قوتابخانه‌ی ئابووری نه‌مسا، وه‌ك فریدریش هایك و لودویگ ڤۆن میس، سۆسیالیزمیان وه‌ك هاوواتای پلاندانانی ناوه‌ندی، سۆشیال دیمو‌كراتى بۆ سۆسیالیزمی ده‌وڵه‌تی به‌كارهێنا و له‌گه‌ڵ فاشیزم و دژایه‌تیكردنی سیاسه‌ته‌كانى سۆشیال دیموكراتییه‌كاندا تێكه‌ڵیان كرد، له‌وانه‌ش ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانى.
ئه‌مه‌ش زیاتر له ئه‌مریكادا دیار و به‌رچاوه، كه سۆسیالیزم بۆته سیفه‌تێكى ناشیرین و ناوزڕێنراو كه كۆنه‌په‌رستان و لیبراڵه‌كان بۆ ناوزڕاندنى سیاسه‌ت و پێشنیاره‌كان و بێڕێزیكردن به كه‌سایه‌تییه گشتییه لیبراڵ و پێشكه‌وتنخوازه‌كان به‌كاریده‌هێنن. هۆكاری ئه‌م سه‌رلێشێواوییه‌ش بۆ پێناسه‌ی سۆسیالیستی ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو بۆ پێناسه‌ی سه‌رمایه‌داریش ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌كو یه‌ك. دیموكراته مه‌سیحییه‌كان، سۆشیال لیبراڵه‌كان، كۆنه‌په‌رسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌یلیان هه‌یه پشتگیری له هه‌ندێك سیاسه‌تی سۆشیال دیمو‌كراتى بكه‌ن و سه‌رمایه‌داریش گونجاوه له‌گه‌ڵ ئابوورییه‌كی تێكه‌ڵاودا. له‌به‌رامبه‌ریشدا لیبراڵه كلاسیكییه‌كان، لیبراڵه كۆنه‌په‌رسته‌كان(پارێزگاره‌كان)، نیولیبراڵه‌كان، و ئازادیخوازه ڕاستڕه‌وه‌كان، سه‌رمایه‌داری وه‌ك بازاڕێكی ئازاد پێناسه ده‌كه‌ن، پشتگیری له حكومه‌تێكی بچووك و بازاڕێكی سه‌رمایه‌داری ده‌كه‌ن كه بیناكرابێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستتێوه‌رنه‌دان ، له‌كاتێكدا دژی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له ئابووری و یاساكانی حكومه‌ت و سیاسه‌ته سۆشیال دیموكراتییه‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه و سه‌رمایه‌داری ڕاسته‌قینه وه‌ك سه‌ندیكایى، كۆربۆرۆكراتى، یان سه‌رمایه‌داریی ژمێریارى ده‌بینن. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه سۆسیالیزم و هه‌روه‌ها سۆشیال دیمو‌كراتى له وڵاتانی وه‌ك نه‌رویج و شانشینی یه‌كگرتوودا به‌م شێوه‌یه وه‌سف بكرێت كه "حكومه‌تێكی كرێكاران چی ده‌كات.