بەپەلە
بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانی پارتی دیموکراتەوە هاوڵاتیەکی گوندی سەرنەوس بەناوی ( حەسەن ڕەحمان ) لەسنوری ناحیەی وەرتێ لە قەزای ڕواندز کوژرا.
لەناحیەی وەرتێ بەهۆی نەبوونی کارەباوە خۆپیشاندانی هاوڵاتیان بەردەوامە و ڕێگای وەرتێ - سۆرانیان داخستوە.
لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە هێزێکی زۆری ئاسایش لە سێ ڕیانی پردی حافیز کۆکراونەتەوە، ئەمشەویش دەیان ئۆتۆمبێلی دیکەی ئاسایش و دژەتیرۆی پارتی چونەتە پردی حافیز و بەزەبری هێز بڵاوە بەخۆپیشاندەران دەکەن.
بەهۆی تەقەی ئاسایش هاوڵاتیەک بەناوی حەسەن سەرنەوسی بەسەختی برینداربووە و بەرەو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران بەڕێکراوە لەوێ گیانی لەدەستداوە.
بەشێک لە هاوڵاتیان دەڵێن دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە چونکە گوللە بەر سنگی کەوتوە.
وێنەی کوژراو